«گوڵەبەڕۆژە» مەجزووبی عەشقە
Appearance
«گوڵەبەڕۆژە» مەجزووبی عەشقە | ڕووی هەر لە ڕۆژە، ئەمە سەرمەشقە |
نەک «فڕفڕۆکە» بە هەموو بایە | ئەسووڕێتەوە و ڕەنجی بە بایە |
«مەقەست» هەر کەسێ ئەموستی پیا کا | دەم دەکاتەوە، فەرقی کەس ناکا |
پێم گوت: چی هەیە؟ بیڵێ بیزانم | وتی: نازانم ڕەحەتی گیانم |
کە تۆ نەتوێرا دەم بکەیەوە | مەچۆرە جەنگی «جەم» و «کەی»یەوە |
تۆ لەچاو خەڵکا وەک نێرکی کاردووی | ئەم دونیایەیان پێ نەسپاردووی |
ئەگەر ئەتەوێ دایم لە پێش بی | ئەبێ بە چەپڵە «هەلهەلە»کێش بی |
بەم شارە ئەڵێن شاری «ڕەشەبا» | ئاگات لێ نەبێ کڵاوت ئەبا |
باوجود ئێستا کڵاو نەماوە | لای «ئەلمۆدەکان» سەڕڕووتی باوە |
جاران سەری ڕووت ئەخرایە زێی کەر! | ئێستا سەری ڕووت بووە بە هونەر |
خوا عاقیبەتمان بە خێر بگێڕێ | وابێ پیاوخراپ بە کەس نەوێرێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 628
1941/05/29
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|