ئاخ لە دەس فیراق و داغ و ئاخ لە دەس هیجرانی یار
Appearance
ئاخ لە دەس فیراق و داغ و ئاخ لە دەس هیجرانی یار | بۆچ نەهاتە ئاخری دووری جگەر سۆزانی یار |
ئاخ چ بوو ئەم دەردە دووچاری منی بێچارە بوو | ئاگری بەردایە عومرم دیدەیی فەتتانی یار |
ڕوو ئە لای کێ بکەم خودایە کێ دەوای دەردم بکا | مەڵهەمی دەست ناکەوێ زامی مژەی قەترانی یار |
ئاخ و بەدبەختی و کڵۆڵی و چارەیی شووم و سیام | تازە وا تێنە ئەسۆ جێگەی ڕم و پەیکانی یار |
ئاخ فەڵەک ئەم زوڵمە تۆ کردووتە قەد نەیدیوە کەس | من ئەسووتێنی بە دووری و دوژمنیش هاوشانی یار |
مینە نووری موستەفا بێرێتە قاپیت بۆ ڕەجا | ئەو خوا بۆی بێ دەلیلی زوو لە ناو یارانی یار |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|