ئاخ نەمردایەم ئازیز گیانەکەم
Appearance
ئاخ نەمردایەم ئازیز گیانەکەم | تاقە گوڵەکەی باغی ژیانەکەم |
ئەم جووتە چاوەم پڕ لە خوێناوە | لە دووریی تۆوە کوێر و لێڵاوە |
ئازیز گیانەکەم وە ئایەی شەریف | سوێن وە موعجیزەی ڕەسوولی عەفیف |
تا دەستی دێوی ڕەقیبی بەدخوو | بیتەنێ پەردەی تەلیسم و جادوو |
لەت نەکرێ بە تیغ پەی نەکرێ بە شیر | هەزار تامەزرۆی وەک من ئەبێ پیر |
نابینین شێوەی بەژنی باڵاکەت | نانیشین وە شاد لە سای ئاڵاکەت |
دەبێت هەر بگرین بمرین لە دووری | دڵمان وە گریان بدەین سەبووری |
سا خوا توخوا لەبەر پێغەمبەر | بیکە بە خاتر سەییدی سەروەر |
دەلیلێ بە خێر بنێرە بۆمان | پەل پەلی بکا دێوی بێ ئامان |
ڕێمان نیشاندا بەرەو ڕووی مراد | بە وەسڵی باڵای ئازیر بین دڵشاد |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|