ئادەمیزاد وەکوو گوڵاڵەیە
Appearance
بازێ گوڵ بێ بۆ بەڵام جوانە | تەماشا ئەکەیت پڕ چنگێ پانە |
ئەو گوڵە چوونکە هیچ عەتری نییە | هیچکەس نایەوێ فائیدەی چییە؟ |
مەگەر مناڵێ بێ عەقڵ و کاس بێ | هەر تا سیس ئەبێ بەلایۆ خاس بێ |
بەڵام هەر گوڵێ خاوەنی بۆنە | خاوەن حورمەتە تازە یا کۆنە |
هەتا تازەیە گوڵی مەجلیسە | ئەکرێ بە گوڵاو وەختێ کە سیسە |
وەختی عەتر ئەدەی لە سەر و لە دڵ | هەزار ڕەحمەتیش ئەنێرێ بۆ گوڵ |
پیاوی واش هەیە خاوەن جەماڵە | ئەمما حەیف، سەد حەیف زۆر بێ کەماڵە |
هیچ کەس نایەوێ بەخێری مردوو | مەگەر نەزانێ، عەقڵ نەگرتوو |
زۆری واش هەیە کە ناشیرینە | بەڵام لە فکرا عەقڵی تەئمینە |
ئەوە واجبە سەری بۆ دانێی | ڕۆحت دەربێنی بیخەیتە بەر پێی |
چوون ڕۆژێ ئەبێ بە عەقڵ و ئەرکان | نەجاتت بدا لە گێژی تۆفان |
بەڵام لە کوردا ئەم بیرە نییە | ئیتر نووسینی فائیدەی چییە؟ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|