ئازیز قەسەمم وە سای دەسماڵت
Appearance
ئازیز قەسەمم وە سای دەسماڵت | وە چینی پەشێو زولفی سەر خاڵت |
وە دیدەی سیای مەخموورت قەسەم | وە خاڵی جەمین پڕ نوورت قەسەم |
وە تەوقی هیلال ئەبرۆی خەمیدە | چەمان وە پەرگار مانی کەشیدە |
وە بەرق و شوعڵەی شەمعی سەر گۆنات | وە چلیپای پێچ ئەگریجەی تاتات |
وە ڕەنگی نارنج چەنەی سیمینت | سوێن وە ماویی خاڵ لەوحەی جەمینت |
وە شنۆی شەماڵ سای شەدەی بێگەرد | وە بەرقی ئەڵماس پای گوارەی زەرد |
وە ساقی گەردەن سافی بلوورت | وە عیشوەی گۆشەی دیدەی مەخموورت |
وە سەروی باڵات جە عالەم تاکت | دیسان وە سەفحەی ڕوخساری پاکت |
وە گشت قسەم بۆ قیبلەکەم سەد جار | ئیعتبارت بۆ جەیرانی تاتار |
باوەڕت بۆ پێم ئاهووی خەتایی | نەم گرتەن جە تۆ ڕای بێ وەفایی |
ساتێ بێ مەیلیت نەویەن ژیانم | مەیلی تۆم باعس ڕۆحی ڕەوانم |
من وەی ئیخلاس و تۆ وەو هەراسۆ | وەو دڵەی چون سەنگ خوا نەناسۆ |
مینە وەی هووناو دیدەی پڕگرین | مەدۆ دەغالەت وە پای گوڵ جەمین |
1936/4/2
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|