Jump to content

ئاشی تەبیعەتم قەدەرێکە لە خول کەوتووە

From Wikisource
ئاشی تەبیعەتم قەدەرێکە لە خول کەوتووە (1945)
by مەلا مارف کۆکەیی
309222ئاشی تەبیعەتم قەدەرێکە لە خول کەوتووە1945مەلا مارف کۆکەیی
ئاشی تەبیعەتم قەدەرێکە لە خول کەوتووە بەرداشەکەی لەسەر تەوەرە و بستە لاچووە
ماشێنی سەجع و قافیە و قوتر و قەوارکەی وەک جیکەنە شکاوە دەڵێی کۆنە کەندووە
کارێز و حەوز و مەنبەعی ئەشعاری پڕ لە ئاو وێرانە، چۆڵە، خاڵیە وشکاوی هاتووە
چەن ساڵە من لە باغی ئەدەب گوڵچنی دەکەم یەک یەک گوڵی قەشەنگ و زەریفم بژاردووە
بۆ هەر کەسێکی لە ئەشراف و ئەعیانی مەملەکەت لەم گوڵستانەوە دەسکە گوڵێکی لە بۆ چووە
بەڵام لەم چنین و زەحمەتە ئیللا لە موهتەدی جوز خاری غەم و ئەلەم سەمەرێکم نەدیتووە
هەرچەندە تەشەککوری بکەم هێشتاکە هەر کەمە لوتفێکی مەحزە بۆ مە خودا خەڵقی کردووە
شۆرەت دەدەن دەڵێن کە لە سەرچاوەیی سەرا سەرچاوەیێکی لوتف و کەرەم مونکەشیف بووە
یەعنی موحەممەد ئیبنی حەسەن مالیکی سەرا گۆی حوسنی خوڵقی چاکی لە عالەم ڕفاندووە
عەبباسیانی کورد و عەڕەب فەخری پێدەکەن حیفزی مەقام و ڕوتبەیی مەنسووری کردووە
مەندیل بەسەر عموومی لە سەر سەوز و سەر سپی وەک لەگلەگ و مراوی هەموو پۆلی بەستووە
سەف سەف دەڕۆن و دێنەوە ئەمما وەکوو دەڵێن ڕۆژی سەعادەتە لە «سەرا» دا هەڵاتووە
عەزم و ویقار و هیممەت و بەخشایش و کەرەم وەک هالە دەوری گرتووە مەحسووری کردووە
هالەی قەمەر دەلیلە لەسەر باریشی مەتەر ئەم قەولە قەولی من نییە قەولی ئەرەستووە
چون سوحبەتم نەکردووە ئایا وەکوو دەڵێن هەروایە یا هەرایە کە وەشوێنی کەوتووە
بۆ ئیمتیحان و ڕەفعی خەیاڵات و ئیشتیباه ئەم موختەسەر قەسیدە ئەنێرم هەتا زووە
ئەم شۆرەتە کە ئەسڵ و ئەساسی ببێ منیش ئیعلان دەکەم کە ئەهلی کەرەم یەک نییە دووە


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.