ئاقیدەی شێخ سەمیع/باسی زوڵم و زۆری
Appearance
هەرکەسێ زوڵمی لە کەس کردبێ | بەبێ ئیجازە هەرچی خواردبێ |
گەر ئیحسانی بێ، بۆی لێ دەسێنن | وەرنە لەجیاتی ئەو دەیسووتێنن |
میسقاڵە زەڕێک لە خێر و لە شەڕ | هیچی ون نابێ، گشت دێتە دەفتەر |
بە میزانی حەق موقابیل ئەکرێ | «لَا ظُلْمَ الْيَوْم»ە، پاداشی ئەدرێ |