Jump to content

ئاقیدەی شێخ سەمیع/باسی فرشتە و مەلائیکە

From Wikisource
311198ئاقیدەی شێخ سەمیع — باسی فرشتە و مەلائیکە1880سەمیع
بارەڕیان پێ بکەن مەلەکی ڕەحمان داییم مەوجوودن لە ئەرز و ئاسمان
بێ خەو و خواردن، بێ کەسب و غەفڵەت داییم مەشغووڵن بە زیکر و تاعەت
هەریەک بە نەوعێ، هەر یەک بە کارێ بێئەمری ناکەن بە هیچ قەرارێ
هەرچی پێغەمبەر خەبەری داوە لە بابەت ئەمری دنیا و عوقباوە
ئەوەی فەرموویە وەحیی خودایە هەر وەک فەرموویە بێشک هەروایە
دین بەبێ جەلال بەخێو ناکرێ بێ شان و شەوکەت ئەدای ناکرێ
پێغەمبەر چلۆن بۆ دین ئەکۆشا هەروا، بۆ عیلم و سەنعەت ئەخڕۆشا