ئاقیدەی شێخ سەمیع/باسی لەدایکبوونی پێغەمبەر
Appearance
لە مەککەی شەریف لە دایک بووە | لەبۆ مەدینە کۆچی کردووە |
ڕەوزەی شەریفی لە مەدینەیە | ئاگای لە هەموو ئۆممەتی هەیە |
سەدوبیستوچوارهەزار پێغەمبەر | کە خوا ناردوونی بۆ ڕێی خێر و شەڕ |
باوەڕیان پێ بکەن هەموویان حەقن | گەورەترینی جەمعی مەخلووقن |
پاکیان مەعسوومن، هەموویان چاکن | لە ژەنگی گوناح هەموویان پاکن |
سێسەدوسێزدە لەوان ئەفزەلن | زیاتر لە هەموان چونکە موڕسەلن |
لەوانیش پێنجیان ئەفزەلترینن | ئەو ئولوولعەزمن، ئەعلامی دینن |
نووح و ئیبڕاهیم، حەزرەتی مووسا | عیسای ڕوحوڵڵا، ئەحمەد مستەفا |
سەرداری هەموان، سەییدولبەشەر | یانی محەممەد شافیعی مەحشەر |
لەپێش هەموانداخەڵقی کردووە | لەدوای هەموانیش ئەوی ناردووە |
دینی ئەو ناسیخ جەمعی ئەدیانە | مەعلووم ئەفزەلی هەموو دینانە |
لەسەر ئەو خەتمە ڕوتبەی ڕیسالەت | دین دینی وییە هەتا قیامەت |