ئاقیدەی شێخ سەمیع/باسی مار و دووپشکی جەهەننەم
Appearance
مار و دووپشک، لەوان خراپتر | خوا خولقاندوونی سەرپاک لە ئاگر |
هەریێک سەد قوللە، زەهری تێدایە | بە هەرکەس وەدا، بۆی واوەیلایە |
هەتا حەفتا ساڵ، ئێش و ژان ئەکا | لە پاشان ئەڕزێ، خوێن سەیلان دەکا |
غەلل و زنجیریان لە گەردەن ئەکەن | هەردەم بە نەوعێ عەزابیان ئەدەن |
سەعات بە سەعات هەر لێی زیاد ئەکرێ | مردن زۆر خۆشە، بەڵام نامرێ |
هەر هاوارهاوار، هەر واوەیلایە | هیچ کەس بەزەیی بە کەسدا نایە |