ئاقیدەی شێخ سەمیع/بِسْمِ ٱللّٰهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيم
Appearance
ئەووەڵ ئیبتیدا بە ئیسمی ئەڵڵا | پەس حەمد و سەنا ئەلحەمدولیللا |
ئەمجار سەلات بێ لەسەر موستەفا | هەم ئال و ئەسحاب ئەڕبابی سەفا |
گوێ بگرن بە عام چی موسوڵمانن | ئەگەر بەڕاستی ساحێب ئیمانن |
هەرچی واجبە ئەبێ بیزانن | گەر شەیتان بێڵێ زۆر زۆر ئاسانن |