ئاڵاکەم
Appearance
ئەی ئاڵای بەرزی سێ ڕەنگی جوان | هەر شەکاوە بی تا ئاخرزەمان |
تۆ یادگاری سەلاحەددینی | خوا کۆمەکت بێ، چەندە شیرینی! |
کوردان بەبێ تۆ چەشنی ئەسیر بوون | لەناو زیندانا بەندی زنجیر بوون |
لاوی کوردستان هیممەتی نوان | کە تۆی هەڵکرد و زنجیری شکان |
کەریم خانی زەند، بابائەردەڵان | فیداکاری تۆن بە دڵ و بە گیان |
سووریت نیشانەی شەهیدانمانە | سەوزیت نیشانەی دەخڵ و دانمانە |
سپیت نیشانەی ئاشتیی وڵاتە | ڕۆژت ڕووناکیی ڕێگەی نەجاتە |
گەنمت یانێ های کوردە بزانە | نانی خۆت مەنێ دەستی بێگانە |
قەڵەمت مانای: تا ڕۆژی مردن | تێکۆشن لە ڕێی زانین و خوێندن |
ئیتر هەر بژی ئاڵای کوردستان! | هەر پایەدار بی تا چەرخی دەوران |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|