ئیشارەت کە بە برژانگت بڵێ خوێنم بڕێژن زوو
Appearance
ئیشارەت کە بە برژانگت بڵێ خوێنم بڕێژن زوو | ئەوا مردم لە هیجرانت نەما سەبرم توانام چوو |
هەتا کەی بم وەکوو مەجنوون منی بێچارە سەرگەردان | لە عەشقی ماهی تابانت لە چینی پەرچەم و گێسوو |
دەمێکە دڵ بریندارە عەزیزم تو خوا سا دەی | بڵێ با زوو لە گیانم کەن جەلاوی دیدەیی جادوو |
بە غەمزەی چاوی فەتتانت منی بێچارە ئەوگارم | ئەزانم کوشتنە چارەم دە بیکە چاوەکەم فەرموو |
لە حەسرەت قامەتی سەروت ئەوەندە دڵ پەرێشانم | ئەناڵێنم وەکوو قومری هەمیشە ویردمە کوکوو |
سبەینێ جەژنی قوربانە بە قوربانت ئەکەم قوربان | سەر و ماڵ و دڵ و گیانم بە چاوی تۆ قەسەم هەر دوو |
بە حەیرانی ئەسووڕێمۆ وەکوو پەروانەیە مینە | لە شوعلەی شەمعی سەر کوڵمت لە عەشقی خاڵەکەی سەر ڕوو |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|