ئیمساڵ بەختەیەکمان گردبووە دان
Appearance
ئیمساڵ بەختەیەکمان گردبووە دان | سەری ببڕین بۆ مناڵەکان |
وە سمکۆڵ چون ئەسپ زەوی ئەدڕی | دەنک کا و جوی لە ماڵم بڕی |
دیم پەیا بوو یەک کولە بوری | دیزەی ناپەسەن دەم چاو نەشوری |
واتش شێخ ئەوڵا وتهاش فەرمابێ | تەشریف باوەری بی وەسەر شایێ |
خۆ منیش وە قوڕ گیراوی ماڵم | دەسم کەوتوی وە دەس زاڵم |
هەرچەنێ گەڕام بۆ سورانەی شێخ | ناعیلاج بەختم کردەوە لە مێخ |
کوڕ وە باوکەڕۆ، کچ وە ئای ئای | کەفتەن وە شوێنم تا قەرقەچایی |
یەکێکیان وتی بۆ ناپرسی ئەحواڵمان | لەی زاری و شیوەن لەی ناڵە ناڵمان |
وتم ڕۆڵە گیان ئەحواڵتان چییە؟ | ئەم زیڕەزیڕتان لەبەری چییە؟ |
وتیان باوە هەناسەمان سەرد بی | ڕۆن و گۆشتمان هە بەختە زەرد بی |
ئەوقەرە گریان لە زووان بوون لاڵ | من بەختم هاورد ئەوان چون بۆ ماڵ |
من بەختم هێنا هەتاکوو باوە | ئەوە ڕەنجم دا لەگەڵ مناڵا |
هەر چەندێ ئێمە ڕەنجمان لەگەڵ برد | ئەومانیش بەگون ستارا خەرج کرد |
ئینە شانامەی بەختەی مرواری | یاران بوواناش پەی یادگاری |
This work was published before January 1, 1929, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago. |