ئەحمەدی/قەتعەیەکی تر لە وەزنی ڕەقس
Appearance
< ئەحمەدی
«زَٲر زَئير»: دەنگی شێرە | «رَيّان»: چییە؟ تیراوی نیرە |
«رَيّا»: مێیە «ذَيل»: داوێنە | «غَد»: سبحەیە «ٲَمسِ»: دوێنە |
«حَصي»: چییە؟ بەردی بچووک | «ٲَنوك»: ئەحمەقە، جەمعیچی: «نُوك» |
«غُراب و غُداف»: قەلە ڕەشە | «نُون»: ماسییە «دامِس»: ڕەشە |
«ناحِل و نَحيل و ضامِر»: لەڕە | «حَمَٲة»: چییە ڕەشە قوڕە |
«عُنصُل»: پیازە خووگانە | «مَنهَل»: چەشمە «مَعدَن»: کانە |
«دَواة و مِحبَرَة»: دەوێتە | «كُميت»: بڵێ ئەسپی کوێتە |
«رَمادَ»: چییە؟ خۆڵەمێشە | «رَمَد»: بە کوردی چاوێشە |
«ٲَرمَد و رَمداء»: چاوئێشاوە | «ثاني»: ژنە ئەوەڵ پیاوە |
«جامِد»: وشکە «ضَخم»: ئەستوورە | «نباح»: وەرە «عَواء»: لوورە |
«عائِل»: فەقیر و موحتاجە | «نَهب»: چییە؟ تەخت و تاراجە |
«سُبَّحَة»: تەزبیح «صَرّ»: بای سەختە | «نَيّ»: چی؟ کاڵە «نَصيج»: پوختە |
«مارِن»: چییە؟ نەرمەی گوێیە | «عَشاء»: تەعامی شەوێیە |
«غَداء»: تەعامی سوبحیە | «نَعَم، ٲَجَل، جَير»: وەیە |
«ٲَي: وَللهِ»: وایە بە خودا | «غَزَل»: ڕیسە «طاقَة»: هەودا |
«بُخار»: هەڵمە «عَجاج»: تۆزە | «مَلَوَين»: چی؟ شەو و ڕۆژە |
«مِغزَل»: تەشی هەم خەڕەکە | «فَنَك»: بە کوردی دەڵەکە |
«حِبر و مِداد»: مەڕەکەبە | «حَضَر و مَنزِلَة»: مەرتەبە |
«حَبحَب و رَقّي و دِبسي»: شووتی | «خَيشوم»: چی لای ژووری لووتی |
«صَحاح و صَحيح»: ساغ و دروست | «مَقطُوع»: بڕاو «مَوصُول»: پەیوەست |
«صَديد»: کیمە «وَرَم»: ئاماس | «شجي»: مەحزوون «حافي»: پێخواس |
«لِجام»: لەغاو «خِطام»: هەوسار | «راكِب»: بڵێ وشترسوار |
«مِشكاة»: تاقێکە بێ کولێن | «نَجيع و دَم»: بە خوێن دەڵێن |
«عِنان»: چییە؟ دەستە جڵەوە | «مُقمِر»: شەوی مانگە شەوە |
«سارِي»: ئەو کەسە بە شەو دەڕۆ | «رُقعَة، خَرقَة»: هەر دوو پەڕۆ |
«غالي»: گران «رَخيص»: هەرزان | «عالِم»: دانا «جاهِل»: نەزان |
«مَدَر»: کڵۆ «ٲَقِط»: کەشکە | «جافّ و جامِد»: بڵێ وشکە |
«سُور»: شورایە «حائِط»: حەسارە | «حِديث»: سوخەن «مِسمار»: بزمارە |
«جَديد»: تازە «قَدِيم»: کۆنە | «مَشحُون»: پڕە «دُهن»: ڕۆنە |