Jump to content

ئەرێ ئەی لاو لە هیچ وەختێ نەکەی مەئیووسی ژینت بێ

From Wikisource
ئەرێ ئەی لاو لە هیچ وەختێ نەکەی مەئیووسی ژینت بێ (1948)
by دڵدار
301817ئەرێ ئەی لاو لە هیچ وەختێ نەکەی مەئیووسی ژینت بێ1948دڵدار

ئەی لاو

ئەرێ ئەی لاو لە هیچ وەختێ نەکەی مەئیووسی ژینت بێ دەبێ هەردەم عەزمدار و دەوای دەرد و برینت بێ
لە مەیدانی تەقەددومدا تەلاش ئەسپی نەجاتت بێ لغاوی ئەسپەکەت فیکر و عیلم ئاوزینگ و زینت بێ
بەڵێ دائیم هونەرمەند بە لە میدانی نەبەردیدا بەهۆی عەقڵ و هونەرمەندیت دەبێ تیشکی زەمینت بێ
لەنێو گەلدا ئەبێ ئیعلانی جەنگی کەی لەگەڵ جەهلا عیلم چەک بێ لە ئەم جەنگە، وەتەن جێگای کەمینت بێ
لە ڕێگای شەئن و بەرزیدا دوور ئەندیشێکی وریا بە مەنافیع پەروەریی میللەت ئەبێ ئامانجی ژینت بێ
نەکەی بۆ بەرزیی ئامانجت برای خوێنیت لە بەندێ کەی بە بەرزی شاد و مەسروور و بە نزمی ژینی شینت بێ
لە وەختی گەنجی گەنجیدا دەبێ ڕەنجێکی گەنجی دەی نەوەک وەختت بڕەنجێنی لەنێو جێگا و نوێنت بێ
لە دنیادا حەقی ژینت هەیە تاکوو نەفەس دانێی بەڵام چاکە و ڕەوشتی چاک دەبێ ئایین و دینت بێ
برای تۆنە هەموو کوردێک وەکوو واڵەن کناچەی کەی نەکەی دڵ پیس و جوێندەر بی بەرامبەریان وەڕینت بێ
ئەگەر لاوێکی کوردی تۆ، دەبێ دڵپاک و باڵا بی نەوەک دڵداری دڵپەروەر، دڵت قورئانی دینت بێ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).