ئەزانن «واشە» چۆلەکە ئەگرێ
Appearance
ئەزانن «واشە» چۆلەکە ئەگرێ | بە خۆڕایی چۆن بەخێو ئەکرێ |
چیرۆکەی «گیسکی هەیاس» کە باوە | ئەو دەستوورەیە ئێستاش لە ناوە |
بناغەی جیهان وا دانراوە | کەم دەم و دەست بی، بەشت خوراوە |
بۆیە ئەم «ئێلە» لە نوشوستایە | هەرچی هەڵدەسێ بۆخۆی کوێخایە |
دووبەرەکییە و تالعی ناساز | ئەمیان ئەڵێ: سیر، ئەویان ئەڵێ: پیاز |
دەست لە هەویر و دەم لە تەدبیرا | ئاو لە «قەڵبیرا»، «خۆژیلک» لە شیرا |
خەسوو بە خڕکێ، بووکێ بە بڕکێ | تێک بەربن شیریان چۆن نابزڕکێ |
بالۆرەی بووک و خەسووی گوێ لێ بوو | بۆیە کچەکەی نەئەدا بە شوو |
کەچی کچ دەستی لە دایکی بەردا | مەیموون زۆر جوان بوو، ئاوڵەشی دەردا |
هێندە هەڵپەڕیم تا کەوشم دڕا | شایی شاباشی شاییم پێ نەبڕا |
ئیتر تۆبەم بێ هیچ تەفرە نەخۆم | من و کەباب و وێرانەکەی خۆم |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 793
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|