Jump to content

ئەسپەکەی قانع

From Wikisource
ئەسپەکەی قانع (1954)
by قانع
306916ئەسپەکەی قانع1954قانع
ئەی برادەر گوێ گرن بۆ تاریفاتی ناتەواو یابوویێکم هەس چ یابوو؟ مۆخ و قووە تیانەماو
پاشۆ دیبەک، چاوتەنوور و گوێ وەکوو گێدرێژی پیر کەللە دێو و بێ دیان و سینە وەک دەربەی شکاو
لاشە وەک گامێش و ڕۆحی زۆر بچووکتر بوو لە مێش پەیگەشل، بن کلک فل، حەیتەزل و سابرێن گاو
قەت لە عومری خۆی سەعاتێ قاڵبێ ساغی نەبوو ناوکەریش و هالەدار و جەوشەن و کەللە مقاو
زین پەڵاس و ڕەشوە بەن قەن، قوشقونی ناڵی دەزو هەڵئەکێشێ ئاهـ و ناڵە ئەو بۆ نەختێ کای ڕزاو
کایەنی خاڵی و خەواڵە ئاخوڕی پڕبوو لە هیچ وەک ژنێ بێزوو بکا بێزووی ئەکرد بۆ چۆڕێ ئاو
من بە سەریۆ یافەتاحم بوو کە ئەو سەرسم نەدا ئەو لە ژێرۆ یا ڕەزاقی بوو لە بۆ سۆس و دەساو
ڕۆژی نەورۆز کردمە لاماڵ تا جەمامی دەربچێ ئەووەڵی پاییز لە سەرخۆ گەییە کانی بۆ سەراو
قانعا ئەم ئەسپە چاکە بێنە مەیدانی گرەو گاهێ ڕەوت و گاهێ وێرغە، گاهێ نەرمە و گاهێ تاو


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).