Jump to content

ئەلا ئەی ئەقڵی کۆتایین هەتا کەی مات و داماوی

From Wikisource
ئەلا ئەی ئەقڵی کۆتایین هەتا کەی مات و داماوی (1918)
by تاھیر بەگی جاف
310587ئەلا ئەی ئەقڵی کۆتایین هەتا کەی مات و داماوی1918تاھیر بەگی جاف
ئەلا ئەی ئەقڵی کۆتایین هەتا کەی مات و داماوی بە قەیدی نەفسی ئەممارە سەراسەر بۆچی بەسراوی
خەیاڵی هیچ و پووچت وایە دەوڵەت هەم عەنانت بێ حیسابێکە، کە موحتاجی نەسیبی دوو گەزە جاوی
مەسەل دوونیایە سەییاد و ئەتۆش مورغێکی بێهۆشی موقەیید بە بە یەک دانە هەتا نەتخاتە ناو داوی
زەمانە هەر وەکوو قەحبە هەم ئاغۆشی هەزارانە چ سوودێکی هەیە بۆ تۆ کە سەر دانێی لە پێناوی
مەبەستە دڵ بە دونیا تاهیرا بێ سوودە بۆ هەرکەس مەحاڵە ناگیرێ بۆ تۆ گوریز کە، سا لە گێژاوی


This work was published before January 1, 1929, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago.