Jump to content

ئەلا ئەی پیری ئاخرشەڕ ڕەئیسی قەوم و سەرخێڵی

From Wikisource
ئەلا ئەی پیری ئاخرشەڕ ڕەئیسی قەوم و سەرخێڵی (1969)
by سابیری
306668ئەلا ئەی پیری ئاخرشەڕ ڕەئیسی قەوم و سەرخێڵی1969سابیری
ئەلا ئەی پیری ئاخرشەڕ ڕەئیسی قەوم و سەرخێڵی هەتاکەی غافڵ و مەستی لەسەر تەخت و قەراوێڵی؟
شەوی گەنجی نەما هەڵسە لە خەو، سەیری کە ئاوێنە ئەڵێ: ئەی پیری نازیرەک هەتا کەی خوویی جاهێڵی؟
ئەجەل ئامادەیە بۆ تەخت و تاراجت، چ عەقڵێکە؟ خەریکی گردوکۆی ماڵی، سبەی بۆ خەڵکی جێ دێڵی
لەلات وایە بە شاڕێدا ئەڕۆی و ڕووت لە مەقسوودە وەڵی ڕێگەی دزانە، ناگەیە مەقسوودی خۆت، وێڵی!
تەماشا کە لە پانی ئەرز و تەنگی چاوی دونیادار چ چاوبرسین بە جووتیار ئەمر ئەکەن بۆ ڕێگە ناکێڵی؟
زەمینی بێ نیزاع و منبت و ئەعلا ئەگەر مابێ سەری گۆنایە ئاوی ئەشکی چاوە جەرگە ئەستێڵی
کە زاریع مەردوم و بێڵی موژەی فرمێسکی ئاوی بێ لە ئەرزی ڕوو ئیرەم پەیدا ئەکەی گەر بێ فڕوفێڵی
هەتا ماوی عیلاجی ڕێگەیی تووشەی قیامەت کە چ لازم ماڵ و موڵکت بۆ کوڕی ئەحمەق بەجێ بێڵێ
شەوی پیری وتی سابیر جەوانیی بێوەفا ڕۆیی وتم تۆش ئاخری عومرم ئەبێ ڕۆژێ بەجێم بێڵی


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).