ئەم تاقمە بێ شوبهەیە غیلمانی بەهەشتن
Appearance
ئەم تاقمە بێ شوبهەیە غیلمانی بەهەشتن | بەم لەنجە و عینوانەوە یا ئاهویی دەشتن |
غیلمان کە نەبێ بۆ چی ئەمەن شۆخ و لەتیفن ؟ | ئاهو کە نەبێ بۆ چی ئەمەن تالیبی دەشتن ؟ |
گوڵدەستەی باخی ئیرەمن بەسیەتی نازن | جانانەی ئوستادن و مەحبوبەیی گەشتن |
گوڵدەستە نەبێ بۆیە بە دەست خواجەوە جەمعن؟ | جانانە نبێ بۆ سەنەمی دێر و کەنەشتن |
قەد عەرعەر و موو کەمەر و لەب شەکەر و شۆخن | فندق دەهەن گوڵ بەدەن و حۆری سرەشتن |
هەریەکە لە لایە دڵی ناتیق ئەفڕێنن | گەر چوار و پێنج و شەش وحەوت و هەشتن |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|