ئەم کۆمارە
Appearance
ئەم کۆمارە شیرینە | دەستکەوت و مایەی ژینە |
ژینی ئەم گەلە بەرزە | کە ڕابووردووی خوێنینە |
*** | |
لەباتی دار و پەردوو | کە ئەم قەڵای پێ بەرزبوو |
ئێسقان و خوێن و گیانی | ئەم میللەتەیە هەموو |
*** | |
بە زەبری بازوو و بەتین | بە شۆڕشی ئاگرین |
تەختی زۆرداری ڕووخا | ئێستاکە سەربەست ئەژین |
*** | |
زنجیر و کۆتی زۆردار | چەوسانەوەی ئیستعمار |
لەگەڵ یاسای چەپەڵیان | ڕۆشتن وەک بەفرەکەی پار |
*** | |
ئیستعمار تۆوی بڕا | نۆکەرانی هەڵدڕا |
یاسای تازەی جەمهووری | لە جێگەی ئەو دانرا |
*** | |
ئێستا میللەت سەربەستە | بە دیموکراسیی مەستە |
ناوی سەرۆک کەریممان | کردۆتە وێرد و بەستە |
*** | |
بژیی خۆشەویستی گشت | کەریمی پەناگا و پشت |
کە داخی ئەم میللەتەی | بە زۆردارانی گەل ڕشت |
1959/12/07
سلێمانی
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|