ئەوا غەزوی غەمی بۆ غارەتی دڵ کردە یەلغارە
Appearance
ئەوا غەزوی غەمی بۆ غارەتی دڵ کردە یەلغارە | وەکوو هەیهاوی عاڕەب سا عەشیر و عێلە هاوارە |
مەڵێن دڵ بێ هەوار و ترسەنۆکە با بە تاڵان چی | لە لای خۆیشی عەگید و خانەدان و یێکە سالارە |
ئەما چ بکا لەگەڵ بەختی ڕەش ئەو چەرخی کەچ ڕەفتار | کە سەرعەسکەر بە دائیم بۆ سوپای غەم فیرقەتی یارە |
هەزاران قۆشەنی غەم بی، بەبێ سەرعەسکەری یارم | دڵی دیوانە هەڵنایێ ئەگەر بیکەن بە سەد پارە |
وەلێ بێچارەیە ئەمڕۆ حیمایەی لازمە بۆتان | نەوەک عالەم بڵێ عێل و عەشیرەت بووینە بێکارە |
لە بەختی ئێمەدا ئێستێش بە عەیب و عارە وا یاران | خوسووس لەم وەختەدا چونکی لە چەند جێوە بریندارە |
وەفای عالەم نەما، غیرەت خەلاس بوو سافی ئێستێکە | بە تاقە سوارە دڵ چ بکا، کە جەیشی غەم بە ملیارە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|