ئەوەی دەرامەد، ئەبەشێتەوە
Appearance
ئەوەی دەرامەد، ئەبەشێتەوە | تۆوی چاکەی لێ ئەوەشێتەوە |
خوا «قەناعەت»ی دا بە بەندەی خۆی | ڕووی جیهان ئەبێ بە موڵک و ماڵ بۆی |
ئەگەر قەناعەت چاوی تێر نەکا | کوێرەوەری و خەم سەری تێ دەکا |
خزمی نزیکت خۆشەویستییە | خۆش ڕابواردن، تەندروستییە |
کە پادشا بی و لە ژێر «جێ» دا بی | ئەبێ بە خۆشی لەگەڵ کێدا بی |
تا لەشت ساغە قەدری بزانە | نەخۆش بی لە لات دنیا زیندانە |
تا دەستت هەیە دەستت درێژ بێ | نەک لە پڕ ڕۆژێ ڕێت سەرەولێژ بێ |
کە لە دنیادا بۆم نەکەیتە تەشت | گوایە بە خێرت ئەمبەیتە بەهەشت؟ |
بەچی دەزانی کە خۆت بەهەشتیت | ئەبینم چەشنی تەریقەی چەشتیت |
لە «پاپا» و شێخان بەهەشتیان ئەکڕی | عەقیدەی عەسری، ئەو نانەی بڕی |
«نێرە بیدۆشە» بۆ مرید باو بوو | چی بکەین؟ ئەو دەورە، مۆدەی تەواو بوو |
کە ئەو لە پێستی خۆیا نەوەستێ | ئەم خەڵکە دەمی خۆی بۆچ ئەبەستێ؟ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 760
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|