ئەوەی لە لای تۆ زەمی دۆستی کرد
Appearance
ئەوەی لە لای تۆ زەمی دۆستی کرد | بە بێ وەفایی ئابڕووی خۆی برد |
بەدزبان نوقتە ئەچێتە سەر «بێ»ی | ئاخری زیانی زوبان دێتە ڕێی |
کەس ناکەسیش بێ، لێت نابێتەوە | تفی بەرەو با ڕیش ئەگرێتەوە |
ئەوی بێبەشە لە عار و نامووس | هەر لە خۆیەوە ئەبێ بە «جاسووس» |
ئەوی نەزانێ کە کوڕی کێیە؟ | لە گەڵیا مەچۆ، بۆ هەموو جێیە |
عیلمی قیافەت بکەی بە ڕەهبەر | ڕێی پەشیمانیت هیچ نایێتە بەر |
گەنمی ئادەمین هەرچەند هاڕاوین | ئاردێکین بە ناو دڕکا چێنراوین |
پیاوی بەدئەخلاق هەتا بخوێنێ | شەیتەنەتەکەی شیددەت ئەسێنێ |
خوێندن خوڵقی چاک بەهرەو دەردەخا | ئەخلاقیش خوێندن بنج بەستی ئەکا |
هاوین و پایز هەر ڕەشەبایە | بۆیە ئەم شارە کوێری زۆر تیایە!! |
چاوساغی کوێریش، هێند کەوتۆتە ناو | زۆر کەس ناچارن بە بەستنەوەی چاو |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 979
1949/09/01
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|