ئەو خاڵی سیەهچوردە، کە هەر عەینی جەماڵە
Appearance
ئەو خاڵی سیەهچوردە، کە هەر عەینی جەماڵە | بۆ سەڵتەنەتی کیشوەری حوسنت، دوو قەڕاڵە |
حیرەت نییە ڕەم کردنی تۆ، جارێ لە ئێمە | ئەم حەوسەڵەیە، خاسییەتی چینی مەراڵە |
ئاشوفتەگیی سەد دڵی شەیدایە بەجارێ | ئەو زوڵفی سەمەن سایە، کە ئاڵۆزی شەماڵە |
چەندت بەمە شیرینە، سەحەرگاهی ویساڵت | سەد چەندە، شەبی هیجری لەبی تۆ، بەمە تاڵە |
هێندەم بەجەفا دیوی، ئەگەر بێیە کەنارم | تەردیدمە! یاڕەب ئەمە تۆی؟ یانە، خەیاڵە؟ |
ناگونجێ لەدڵ پێکەوە:هەم عیشقی تۆ،هەم عەقڵ | ئەو سەڵتەنەت و ویسعەتی ئەم شارە جەڵاڵە |
تا بادەیی عەیشم نەچەشی، کەشفی نەبوو بۆم | لەو مەزهەبەدا، خوێنی گرفتارێ حەڵاڵە |
مەدحی قەد و باڵاتە، لە ئەشعاری ئەدەبدا | ڕێزەی شەکەرە؛ تێکەڵی ئاوێکی زوڵاڵە |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|