ئەو دولبەرە قەد عەرعەرە ئەو ڕوو گوڵەباغە
Appearance
ئەو دولبەرە قەد عەرعەرە ئەو ڕوو گوڵەباغە | ئارامی دڵ و جان و فەرەحبەخشی دەماغە |
هەر وەختە دەرێن دیدە و دڵ هەردوو بەجارێ | بۆ ڕوویی گوڵ و زەنجی وەکوو سێوی مەراغە |
هاوارە بە شمشێری برۆ جەرگی بڕیوم | چاوت بە ئیشارەت دڵی هێنا لە بناغە |
ئەم ماتەم و گریانە کە بۆتە مەرەزی عام | تێفکرە هەموو قوڕبەسەر و سینە بە داغە |
یا ڕەببی لە ئافاتی بپارێزێ بە جاهی | ئەو زاتە کە سوڵتانە لەسەر تەختی بەلاغە |
تا دێری زەمان جەننەتی ڕوخساری بمێنێ | سەد ناوی خودا چەند بە سروور و بە دەماغە |
سابیر لەدەس ئەو شەودزە دەرچوونی مەحاڵە | شەو خانەبڕ و تەڕدەس و خاوانی چراغە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|