Jump to content

ئەو پیاڵە مەیەی ساقی بۆت هێنام

From Wikisource
ئەو پیاڵە مەیەی ساقی بۆت هێنام (1952)
by فایق زێوەر
305193ئەو پیاڵە مەیەی ساقی بۆت هێنام1952فایق زێوەر
ئەو پیاڵە مەیەی ساقی بۆت هێنام کاتێ خواردمەوە ئاگری تێ بەردام
ئێستەش هەر سەرم لەوە سووڕماوە بۆ چ ئاو ئاگری لەمن بەرداوە
ساقی فیداتم دەروون سووتاوم بۆ مەزە ماچێ نەدەی فەوتاوم
زوو دەمت بێنە تێر تێر ماچی کەم ئەوسا بۆم تێ کە دەم دەم و کەم کەم
ساقی تۆ کە وا شۆخ و شیرینی کە دێیتە لەنجە ڕێگری دینی
جارێ بە عیشوە جارێ بە بادە حەسرەتی دڵم هەموو بە با دە
ساقی بەهارە وەک جانی جانان پیاڵەکەت دانێ و بگرە یەک وچان
نەختێ تەماشای دەشت و چیا کە دنیا گوڵزارە بەزمێ بەرپا کە
نەغمەش شیرینە بە ئاوازی بەرز دوو بەستەی کوردی بڵێ لە سەد تەرز
نەک من، دنیایەک دڵی مەحزوونە با دەرکەین لە دڵ ئەو خەمە دوونە
جارێ ساقی بە، جارێک دلبەر بە جارێک موغەننی فەرەح ئاوەر بە
ساقی دەمێکە یارم تۆراوە غەمی فیراقم ئێجگار کێشاوە
ئیمڕۆ تووشت بووم خێرم تووش بووە هەر بە ئەووەڵ پێک فەرقم کردووە
ئەگەر ئەمجارە تازەی کەیتەوە غەمی دووریی یار دوور ئەخەیتەوە
ساقی ها پارە ئەوە بازاڕە شەرابێ بێنە بڵێ هی پارە
بێ غەل و غەش و پەمەیی و ساف بێ مەقبوولی گەنج و پیر و ئەشراف بێ
نەشئە شکێنی شەمپانیا بێ لابەری غەمی هەردوو دنیا بێ
هێندەم بۆ تێکە سێ ڕۆژ سەرخۆش بم لارەلار بڕۆم هێندە بێ هۆش بم
ساقی زەمانی شادی کردنە سبەی دووسبەی نۆرەی مردنە
بۆ ئیمڕۆ خۆشە ژیانی مەستی چونکە ئەبەخشێ هەوای سەربەستی

1942/04/12
چوارتا


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).