Jump to content

ئەو کەسانەی گاڵتە بەم کوردە بکەن بێجا ئەکەن

From Wikisource
ئەو کەسانەی گاڵتە بەم کوردە بکەن بێجا ئەکەن (1952)
by فایق زێوەر
304892ئەو کەسانەی گاڵتە بەم کوردە بکەن بێجا ئەکەن1952فایق زێوەر
ئەو کەسانەی گاڵتە بەم کوردە بکەن بێجا ئەکەن تەرکی ئادابی مرووەت، فیکری بێ مەعنا ئەکەن
قەومی کورد ئاساری چاکەی زۆرە، تەئریخ شاهیدە نەگبەتی ڕووی کردە ئێمە بۆیە ئیستیهزا ئەکەن
نامدارانی وڵاتمان گەهـ لە شەرق و گەهـ لە غەرب جونبوشی شێرانەو و تەسخیری بێ هەمتا ئەکەن
خۆ کەریم خان و سەلاحەددین و شاهانی بەبان لاپەڕەی تەئریخی کورد وەک کاغەزی بەیزا ئەکەن
قەهرەمانانی وەتەنمان بۆ بڵندیی خاکمان مل بە سێدارەی بڵندی تورکی بێ پەروا ئەکەن
زۆر نییە خۆم دیم ڕژابوو خوێنی لاوانی وەتەن هەروەکو جۆگا لەبەر دەرکی سەرا حاشا ئەکەن
ئێمە ئەولادی ئەوانەین تێ بگەن ئەی دوژمنان حەملەیی شێرانەمان هەر ماوە یاخو ڕائەکەن
ئارەزووی فەردێکی میللەت وایە بۆ خاکی وەتەن خوێنی بڕژێ هەروەکو پێشوو شەڕ و دعوا ئەکەن
ئەی وەتەن بێ غەم بە هەر تۆڵەت ئەسێنن لاوی کورد عەهدە ناوەستن هەتا ئەم واجبە ئیفا ئەکەن
خوایە بتبینم وەتەن خاکت بەخوێنی دوژمنت ڕەنگی سوور بێ چونکە وا فیتنە و جەدەل بەرپا ئەکەن
موتمەئیننم نامری با جەستەکەیشت خەستە بێ هەر ئەبێ ئەو ڕۆژە هەڵبێتن کە ئاڵات وا ئەکەن

1930


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).