Jump to content

ئەو کەسەی کەوا لە خۆی باییە

From Wikisource
ئەو کەسەی کەوا لە خۆی باییە (1950)
by پیرەمێرد
305644ئەو کەسەی کەوا لە خۆی باییە1950پیرەمێرد
ئەو کەسەی کەوا لە خۆی باییە دووی با کەوتووە، ڕەنج بە باییە
خودبینی عەکسی ئاوێنەی دێوە ئەمدیوی دیوی، دێوی سەر کێوە
بۆیە گلێنەی چاوم خۆش ئەوێ ئەبینێ و چاوی بە خۆی ناکەوێ
دنیا ئەبینێ و خودبینی ناکا عەزیزە لەناو ئەندامی چاکا
بەدکار لای گەورە کە تێدەکۆشێ پەڵە هەور تیشکی ڕۆژ دائەپۆشێ
خوا ڕەگی چقڵ لە بن هەڵکەنێ دەست بۆ گوڵ ئەبەی، دەستت ئەڕنێ
هەنگوینیش چزووی هەنگی لەگەڵە بەڵێ هەر نۆشێ، نێشی تێکەڵە
ئەمە فەرموودەی ڕاستی «نەبی»یە کە لە جیهان دا ئاسایش نییە
ئەگەر سەرکەوتن تا سەر، سەربگرێ بۆچی لە بەهەشت ئەکراینە دەرێ؟
دیارە کە خۆشی بۆ کەس نامێنێ لەبیر نامێنێ کەیفەکەی دوێنێ
ئەمڕۆ کەوتووینە ناو دۆست و ئاواڵ کە شەوت لێهات، خەوە یا خەیاڵ
لەگەڵ تاڵیشیا دنیا شیرینە هەندێک بە دینی دنیا بێدینە
هەیشە کە دنیا «دەنی» ئەزانێ دوورە لە دەوری دوونان بۆ نانێ
بە هیوای ڕەزای خودا بێ غەمە لە پاشەبەرەی نەوەی ئادەمە

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 710
1943/06/10


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).