Jump to content

ئەڕۆی ئۆغر

From Wikisource
ئەڕۆی ئۆغر (1950)
by گۆران
304850ئەڕۆی ئۆغر1950گۆران
کڵاولار! گورجی کەوڕەفتار! نەزەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر؟ لە تیری ئاهی ناکامیم حەزەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر؟
بە دووتا ئەشکی حەسرەت خوێن ئەبارێنێ بەسەر دەشتا تەماشای لالەزاری ڕاگوزەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر؟
لە لای خەڵقی گەدایە گەردی ژێر پێی موڵکی دڵداری بە سایەت وەک هوما تاجم لەسەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر؟
بە لەرزە و زەلزەلەی ئەو پڵپڵانەی دەوری پووشینت بینای هەستیم هەموو زێر و زەبەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر؟
ئەوا واعیز ئەڵێ لادە لە قیبلەی عەشق و جوانیی ڕوو سەماعی وەعزی سەرتاپا زەرەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر؟
فریشتەی یا پەری یا حۆری ئەی شۆخی مەلەک شێوە؟ بە عیشوە و خوو لە هاوجینسی بەشەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر؟
بە تای دوڕڕی غەزەل ئەچنم لە حەسرەت ڕشتەیی گێسووت، مەتای عومری درێژکردووم لەبەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر؟
ئەڕۆی ئۆغر؟ ئەڕۆی ئۆغر؟ نەزەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر؟ حەیام، عەقڵم، دڵ و دینم هەدەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر؟


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).