Jump to content

ئەگەر دانایت و هۆشت بە گیرە

From Wikisource
ئەگەر دانایت و هۆشت بە گیرە (1950)
by پیرەمێرد
305789ئەگەر دانایت و هۆشت بە گیرە1950پیرەمێرد
ئەگەر دانایت و هۆشت بە گیرە لە ناو مەلان دا کام مەل بە شیرە
مەڵێن مەبعووسی بە ڕا و تەدبیرە قڕەقڕی قەل هەر بۆ هەنجیرە
فڕکە فڕکی مەل لە شوێن دانەیە هەر چەند قیسمەتیش ئاو و دانەیە
چی بکەین هەی هاوار نەفس زاڵمە من نەفسم تۆرا ئەمە حاڵمە
ئەوی هەڵکردی بە ئەندازەیە گوزەرانیشی بە شیرازەیە
مەڵێن: ئەم خەڵکە وا تەمەعکارە داوود پێغەمبەر کەوتە ئەم کارە
دوایی پێغەمبەر ڕێی تەماعی بەست پشتێنی لەسەر گۆشتەوە ئەبەست
تورک وتوویەتی «بەتەر قارداشم» «ازە جک اشم اغریسز باشم»
هەیشە کە چاوی بە بانقەنۆت کەوت بە غار بۆی ئەچێ نەوەکا بە ڕەوت
بۆ دەوڵەمەندی «ڕەشت»ە ئەم بووکە تا باری قورس بێ ئەو ئەڵێ: سووکە
بگرە و بەردە بۆ لێفەی مەلایە کێ دەڵێ دووگی چەور بە بەڵایە

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 849


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).