ئەگەر دەردم بزانێ دوور لە ڕووی تۆ ئاهـ چ بەربادم
Appearance
ئەگەر دەردم بزانێ، دوور لە ڕووی تۆ ئاهـ چ بەربادم | مەگەر ڕۆژی قیامەت لێت بسێنێ دادگەر دادم |
بەبێ شوعلەی جەمالت گیرەوەی دەستی غەم و دەردم | کە ڕووی تۆ ببینم ئەوساتە لە زنجیری غەم ئازادم |
نەسیحەت مایەی ئازادییە، میحنەت ئەبێ زائیل | لە جوانان خۆت بپارێزە وەهای فەرمووبوو ئوستادم |
ئەگەر عومرێ وەها بێ تیا نەبینم ژینی بێ ژان بێ | برادەر تاکوو ماوم شەرتە من لەم عومرە ناشادم |
لەڕووی نادانی بوو ڕووی تۆم موقابیل ماهـ و پەروین کرد | غەڵەت بووم جاهیلم لێممەگرە قوربان فەرموو ئیرشادم |
ئەمان مردم بەتەنهایی کە تەنها بۆ خوایە و بەس | خەفەتبارم بە شەو تا ڕۆژ لە دەردی داد و بێدادم |
خەرابەی خانەیی جسمم لەسەر ئەمرۆز و فەردایە | ئیتر حاجەت نەما بنکەن بکەن دیوارێ بۆ بنیادم |
کە تۆ دوور بی لە ئەربابی فەساحەت فکرت هەڵنەگرێ | حەسادەت بۆچ ئەبەی ئەی بێهونەر بە تەبعی خودادادم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|