ئەگەر قابینە جار جار نەگۆڕێ
Appearance
ئەگەر قابینە جار جار نەگۆڕێ | سەودای وەزیری دەبەینە گۆڕێ |
سەری بێ سەودا تۆپی فوتبۆڵە | ماڵی بێ پۆکەر کولانەی چۆڵە |
سیاسەتی ڕاست هەڕۆ مەڕۆیە | ترسنۆک بەشی هەر باوکەڕۆیە |
وادەی ئینتیخاب کەوتە بەهارێ | چاوەڕێین جلمان بۆ بێ لە شارێ |
جاران بە فەرمان ئەهاتنە کایە | پێمان ئەوتن ئاشوور ئاغایە |
ئێستا بە ڕەئی هەڵیاندەبژێرن | لە دەنگی دەهۆڵ ناترسن، شێرن |
نادان بە نووسین هەڵگێڕیتەوە | دیسان هەر لەفزی خۆی ئەگرێتەوە |
مێشەسەگانە کە سەگ مەگەسە | هەڵیشیگێڕی هەروا ناکەسە |
زرێی زانینت کە کردە بەرت | تاجی ئەدەبیش بنێرە سەرت |
شۆرەت ئافەتە و شەهوەت فەڕەنگی | زۆربوێژ نەگبەت، عیززەت بێدەنگی |
تێهەڵچوو دائیم سەر بە بەڵایە | گۆشەگیر هەرگیز کشی بەرنایە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 855
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|