ئەگەر مردم
Appearance
ئەگەر، مردم وەتەن لاوانی تۆ خۆش | ئەگەر هیتلەر نەما، گاوانی تۆ خۆش |
موخەیەر بم لە بەینی تۆ و بەهەشتا | لە جەننەت دوور ئەبم سەیرانی تۆ خۆش |
هەموو حۆری موبارەک بێ بە زاهید | لە بۆ من هەر کچ و غیلمانی تۆ خۆش |
بە من چی سەیری باخ و قەسری لوبنان | وەتەن سەحرا و کەژ و کێوانی تۆ خۆش |
ئەگەر دنیا نەما یەکسەر بە جارێ | وەتەن گەرمیان و هەم کوێستانی تۆ خۆش |
ئەگەر نەفعی خسوسیت تیا نەمێنێ | موبارەک بێ وەتەن، دەورانی تۆ خۆش |
ئەگەر خۆ قانعی ئەمرۆ نەمێنێ | وەتەن! ڕەببی وەتەن خاهانی تۆ خۆش |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|