ئەڵێن بەرد لە جێی خۆیا سەنگینە
Appearance
ئەڵێن بەرد لە جێی خۆیا سەنگینە | ئەوی کە تۆرا، بچۆ بیبینە |
ئاو کە مایەوە و نەڕوا لەبەری | کەس لەبەر بۆگەن ناچێتە سەری |
ئاگر مەرحەمەت بۆ کەس نانوێنێ | بیشی پەرەستی، هەر ئەتسووتێنێ |
دار چاکە ئەگەر بێتو بینێژی | زۆری پێ ناچێ بەری ئەچێژی |
دزێک نیوەشەو ئەچێتە ماڵێ | ئەیەوێ هەرچی تیایە بیماڵێ |
لێی ڕائەپەڕن، ئەڵێن کوڕە کێی؟ | ئەڵێ: من «بەگچی»م باوەڕ ئەکەن پێی |
ئەڵێن بەگچی چۆن بێ دەهۆڵ ئەبێ؟ | ئەڵێ بەیانی گوێتان لێ ئەبێ! |
بەیانی دەهۆڵ دەنگی دایەوە | بەگچی دزیبووی، هیچ نەمایەوە |
پف لە دۆ ناکا، ئەوی لوا بۆی | هەر کەسە بووە بە دزی گای خۆی |
دز و خاوەن ماڵ ئەگەر یەک کەوێ | بە کونەباندا گا سەردەکەوێ |
پەندی پێشینان کە بێ مەعنایە | هەم «بێ بەهایە» هەم «بێ بەهایە»!! |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 728
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|