ئەڵێن جەژنە هەموو عالەم خەریکی بەزم و ئاهەنگە
Appearance
ئەڵێن جەژنە هەموو عالەم خەریکی بەزم و ئاهەنگە | لە خەڵوەتخانەی خەمدا من نەبێ کە دڵم تەنگە |
لە هەرلایەک ئەبینی نازەنینانی پەریزادە | لە هەر سەیر ئەکەی سیمین تەنانی شۆخان و شەنگە |
لە لایە عیشوەیی ساقی زڕەی فنجانی زێڕینە | لە لایە نەغمەیی موتریب لە لایە بەربوت و چەنگە |
لە لایە جەژنە پیرۆزە سەدای بەرزی حەریفانە | لە لایە بانگی نۆشانۆش لە لایە زەنگە |
لە لایە دەستە دەستە دەست لە مل دەم لەناو دەما | بەناوی جەژنە پیرۆزە خشپەیی ماچی بێدەنگە |
لە لایە ناز و عینوانی بوتانی ماهـ ڕوخسارە | هەڵەبجە بێ درۆ ئەڵێی مانی وو ئەرژەنگە |
لە سایەی لەشکری خەت و خاڵ و حوسنی جیهانگیری | نیگاری نازەنینی من شەهێکی ساحێب ئەورەنگە |
لە سیلکی مەهوەشانا سەیر ئەکەی ئەو شۆخە شیرینە | لە توغرای توڕەیی میشکینەوە سەلار و سەرهەنگە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|