ئەڵێن ڕەمەزان لاقێکی دەیە
Appearance
ئەڵێن ڕەمەزان لاقێکی دەیە | کێ دی بزانێ سێ لاقی هەیە |
لە مزگەوتاندا کەوتنە «الوداع» | ڕۆژوویان تەراند بە «وەگاع وەگاع» |
هێند لێی تووڕە بوون بە شەڕ و هەرا | لە قاپی سەرا هێجگاری تۆرا |
«لیلەالقدر»یش ئەبڕێتەوە | وەک کابرای کوردە خەرج ئەبێتەوە |
بۆچ وتیان ڕۆژوو ئێسکی گرانە | بە چایێک ڕۆیی ئەو بەستەزمانە |
ڕۆژوو و کریسمیس گەینە سەری ساڵ | هەر دوو پێکەوە گەییشتنە ماڵ |
چەرخ و فەلەکمان بۆ هەڵخراوە | بەڵام کەس هێزی گوژمەی نەماوە |
ڕاست بێژ هەر بەشی پلار و پەڵە | دەور دەوری دەورەی ماینە چەقەڵە |
«فەرز» گرانە حەز لە سوننەت ئەکەم | کە ڕۆژوو نەگرم پارشێو بۆچ نەکەم |
ڕۆژی بیست و پێنج شایی لۆغانە | بە تلی لیلی چوون بۆ تۆی یانە |
پاش جەژنێ بۆ من ئەڵڵاورمانە | بەڵام بارانە و جێگا نەرمانە |
«ژیان» ئەڵێ: کێ گوێی لە دەنگمانە | پارەی ئابوونە بکا بە جەژنانە |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 424
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|