Jump to content

ئەڵێن گوندۆرە بە ڕەنگ ناناسرێ

From Wikisource
ئەڵێن گوندۆرە بە ڕەنگ ناناسرێ (1950)
by پیرەمێرد
305684ئەڵێن گوندۆرە بە ڕەنگ ناناسرێ1950پیرەمێرد
ئەڵێن گوندۆرە بە ڕەنگ ناناسرێ هەر ترێ چاکە، تامی ئەچێژرێ
شووتی بە شەرتی چەقۆ ئەکڕن جارێ لە پێشدا بە خێوی ئەبڕن
کاشکی بۆ پیاویش ئەمە ببوایە نەیانناسیایە، دایان نەنایە
ئەوی بەزەیی بە کەسدا نایە گۆڕ ئەوە نییە بیهێننە کایە
زستان بۆ خوری مەڕ ئەبڕنەوە بەهار هات مەڕی تر ئەکڕنەوە
تا شارەزوورم بە دەستەوەیە هەمیشە «کارێ»م بە ڕیستەوەیە
ئەوەی بە ڕەنجی شان دەس نەکەوێ هەمووی دائەنێ بە کەیفی شەوێ
ئەڵێن شەرابی مفت بە خومارە نازانن خومار دەردی قومارە
شەیتان ئینسانی لە ڕێ بردووە قوماری هێند لا شیرین کردووە
لەو شوێنەی دانیشت نایەوێ هەستێ ڕێی ئیش و کاری تری ئەبەستێ
ڕاستیشت ئەوێ «پۆکەر» زۆر خۆشە «بانقۆ و سیویەک و کۆنکەن»ی بۆشە
بەخۆت مەنازە بە هۆش و تەدبیر پۆکەر نەزانی، نابی بە وەزیر

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 752


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).