ئەیانگوت جاران بۆ ماران گەستوو
Appearance
ئەیانگوت جاران بۆ ماران گەستوو | تریاک لە عێراق بۆ شاران ئەچوو |
ئێستا ئەمەندەی مار تێ خزاوە | تریاکی ماران تۆوی بڕاوە |
بەڵام تریاکی کێشان بێ کێشان | کە بە دوکەڵی زۆر کەڵی پیشان |
زۆر کەس سەرمەستی بەنگە دەبەنگە | فەقیر و هەژار تیاچوو بەم ڕەنگە |
بەڵام بۆ ئێمە دەور گۆڕاوە | ناوی سووکیمان لەسەر نەماوە |
خۆرمایێکمان بوو وشکی مشک مژە | کە پێیان ئەگوت: خورمای کوردکوژە |
ئێستا کوردکوژە بووە بە زوهدی | برایەتیەکمان بۆ هاتۆتە دی |
بەڵام کورد هێندە خورمای خوش ئەوێ | لە هەر شوێنێ بێ شوێنی ئەکەوێ |
تەرسی کەرەکەی جەجاڵ خورمایە | بۆیە ئەمەندە کوردی لە دوایە |
گەزۆ بە قەومی مووسا دراوە | ئێستا لەم خاکە بۆ ئێمە ماوە |
گەزۆ و دۆشاو و خورمامان هەیە | ناڵەی دەم تاڵی ئیتر تا کەیە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 833
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|