ئەی ئەستێرەی پرشنگدار
Appearance
ئەی ئەستێرەی پرشنگدار | ڕێ نیشاندەری ڕێبوار |
عالەم نووستوو تۆ بێدار | ئاسمان ئەبڕی بە شەوگار |
*** | |
دوای زەردەپەڕ تا گزنگ | چ جوانی چەشنی ئاورنگ |
ڕشێنەی شەوق و پرشنگ | ئەدەی لەسەرم و سەر سنگ |
*** | |
ئەی گەوهەری ئاسمانی | سەرچاوەی نوور و جوانی |
تێ ئەگەم بە پەنهانی | کە ئاواڵێکی گیانی |
*** | |
تۆ ئەڕۆی بە لەنجەولار | جریوەت دێ و بەختیار |
ئەزانی منی هەژار | لەناو خەم ناگرم قەرار |
*** | |
ئەی هاوڕێکەی شەوگارم | من پەست و شەو بێدارم |
گوێ بگرە لە هاوارم | تێ بگە لە ئازارم |
*** | |
ئەم عەربەی تۆ ئەیبینی | پڕ هەڵڵایە و خودبینی |
هەیە بۆ خۆشی ژینی | تاڵان ئەکا هاودینی |
*** | |
هەر هەژارە قوڕبەسەر | بێ باربۆ بێ یارمەتدەر |
کەچی پیاوی خاوەن زەڕ | بێ بەزەیی بێ خەبەر |
*** | |
نەماون ئەو پیاوانە | لە نەبوونی و تەنگانە |
بۆ دۆست و بۆ بێگانە | خزمەت بکەن مەردانە |
*** | |
ڕاستی بەڵێن و پەیمان | درێغ چوونەوە ئاسمان |
لای خزم و هاوڕێی ژیان | بێ باوە و ناو و نیشان |
*** | |
لای گەلێکی کەم ڕووربین | ئێستاش خۆشە نەزانین |
چونکە باسی تێکۆشین | بکەم لێم ئەکەن نەفرین |
*** | |
نەک شەو ڕۆژیشمان تارە | زۆرمان بێ هۆش و کارە |
ڕووناکیی زانین دیارە | ڕوو تێکردنی عارە |
*** | |
لە ژینی وا بێزارم | بۆیە وا گرفتارم |
هێندە دڵ پڕ جەخارم | مائیلی کۆچ و بارم |
*** | |
ئەی هاوڕێکەم دڵ پەستم | هیچ لەم عەردە ناوەستم |
بۆ ئەوەی لێرە هەستم | زووکە دەس بەرە دەستم |
*** | |
بمبە بۆ ئاسمانی شین | بمگێڕە تا ماومە ژین |
بام دووربم لەسەر زەمین | بێمە شادی و پێکەنین |
*** | |
خۆ ئەگەر ئەوە نابێ | تۆ شاد با حاڵم وابێ |
دوعای چاکت لای خوا بێ | بەڵکوو بۆ من گیرابێ |
1944/06/01
بەکرەجۆ
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|