ئەی برادەر تێ بگە ئەسبابی شین و زارمە
Appearance
ئەی برادەر تێ بگە ئەسبابی شین و زارمە | تەعنەیی ناحەققی ناحەز مووجبی ئازارمە |
نیمە تەبعی خۆ تێ هەڵسوون و وەکو غەیرم تەمەع | هەر قەناعەت گۆشەگیری غایە و ئەفکارمە |
تەبعی عالی ئێمە دائیم فەخری سەربەرزی ئەکا | عالمانی عیلم و عیرفان پێشڕەوی ئەتوارمە |
موڕشیدی عیزز و شەرەف بوو دوێنێ شەو هاتە خەوم | تاکوو ئێستە ڕۆژ و شەو هەر حەسرەتی دیدارمە |
دەردی بێدەرمان و دەوران و زەمانی بێ ئامان | پیری کردم وەک مناڵان تازە دارەدارمە |
نابینم، نەبوە، نییە، کوا مەلجەئێ یا مەرجەعێ | ئەی بۆ کێ بەم عەرزی شەکوای حاڵی لەم هاوارمە |
دەورە وا چاکە مودارا کەم لەگەڵ چاک و خراپ | دیارە ئەم کارەیش نوشستی و باعیسی ئەزڕارمە |
هەر زەمانێ ناوی فەرهاد بێتە زیهن و فکرەوە | شۆڕشی شیرینی پەروێز مووجبی ئەشعارمە |
بەسیە عورفی بەس شکایەت کە لە دەس جەوری زەمان | بگرە زارت هەر بەڵایی زارمە ئازارمە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|