ئەی خوا تۆ خۆت خوای تەعریفت بۆ من ناکرێ
Appearance
ئەی خوا تۆ خۆت خوای تەعریفت بۆ من ناکرێ | ئیقتیدار و قودرەتت تەوسیفی بۆ من ناکرێ |
چونکە ئەم زوانەی کە مەدحی تۆ ئەکا مەسنووعی تۆس | وا دروس کریاوە هەرگیز حەللی بۆ من ناکرێ |
گەر کەسێ ئەم لافە لێدا، بێژێ وەسفی خوا ئەکەم | هێندە بێ دەرک و عولوومە بەحسی بۆ من ناکرێ |
چون بەشەر ناتوانێ کەشفی ئیقتیداری تۆ بکا | جا خەیاڵ چۆنی بکا، مەعلوومە بۆ من ناکرێ |
هەر ئەوەندەی لێ ئەزانم، خالیقی دوو کەونی تۆ | ڕازیقی چەند نۆعە جنسی، عەددی بۆ من ناکرێ |
زیاد لەمە هەر چی بڵێم لام زیادەیە و بێ جێگەیە | چونکە نازانم بڵێم چی سەعبە بۆ من ناکرێ |
یا وەکوو مینە دەبێ خۆم وەحشی و جاهیل بکەم | یا دەبێ بێژم ئیلاهی مەدحی تۆم بۆ ناکرێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|