Jump to content

ئەی دڵی شەیدا بەشارەت بێ کە یارم هاتەوە

From Wikisource
ئەی دڵی شەیدا بەشارەت بێ کە یارم هاتەوە (1934)
by ناری
309341ئەی دڵی شەیدا بەشارەت بێ کە یارم هاتەوە1934ناری

بە بۆنەی گەڕانەوەی شێخ مەحموودی حەفیدەوەیە لە هیندستان لە دەسبەسەری

ئەی دڵی شەیدا بەشارەت بێ کە یارم هاتەوە یەعنی سەرمایەی ژیان و ئیعتبارم هاتەوە!
وەزعی بەدحاڵی بپرسە قوڕبەسەر غەم چی ئەکا ئەفسەری ئیقباڵ و تاجی ئیفتیخارم هاتەوە!
موودەتێ دوور بوو لە گوڵ، خاکی وەتەن بێ جیلوە بوو جیلوەبەخشی گوڵشەنی باغی دیارم هاتەوە!
بەرقی شادی هات و ماتەم ڕویی و مشکین بوو نەفەس ساحیبی شمشێر و خامەی موشکبارم هاتەوە
سینە وەک نەی، دڵ وەکوو بەربەت، نەفەس وەک یاسزی موتریبا فەرموو! پەیاپەی غەمگوسارم هاتەوە
گەرچی من مابووم بە ڕۆژ و شەو لە کونجی زەیقەتا پڕتەوی میهر و مەهـ و لەیل و نەهارم هاتەوە
بێنە گەردش ساقیا! وەک مەنزەرەی من جامی مەی وەختی ڕەقس و عیشرەت و نەشئەی خومارم هاتەوە
نەزمی من وەک قەند و فەرشی سەحنی دیوانم غەزەل شاهی تووتی مەشرەبی گۆشەی تەلارم هاتەوە
گوڵبەنی نازک لە گوڵزارا وەها پشکووتووە بولبولی ئاوازە خوانی لالەزارم هاتەوە!
ناوی بێ نەزم و پەرێشانی لە موڵکی دڵ نەما ڕەونەقی گوڵزار و نەزمی ڕۆزگارم هاتەوە
گەردی دامانی بە کەس ناگا، نەکا هەر کەس خەیاڵ سورمەیێ بۆ ئێشی چاوی ئەشکبارم هاتەوە
وا لە خۆشیدا پەشۆکاوم کە نازانم ئەمن حەزرەتی مەحموودە، یا مەحبووسی پارم هاتەوە
گەر بیری ناری یا غەفڵەت هەتا کەی سەعبە بێ خانی ساحیب هیممەت و جاهـ و ویقارم هاتەوە


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.