ئەی سەنەم تا کەی بناڵم من لە دووریی ڕێ و خێ
Appearance
ئەی سەنەم تا کەی بناڵم من لە دووریی ڕێ وو خێ | بەس بە ناحەق پێم نیشاندە غەین و ڕێ وو بێ وو تێ |
غوربەتیش یەک جار وەها زوڵمە لە عاشق چاوەکەم | مروەتت بێ پێم بفەرموو ڕێ وو حێ وو میم و تێ |
ڕەحمەتت وەسلە لە بۆ من ئەی گوڵی باغی ئیڕەم | تۆم بەسە حەتتا لە باتی حۆری جیم و نوون و تێ |
جەننەتی من قامەتی سەروی تووە و گوڵزارەکەی | پڕ لە نارنج و لیمۆیی سین و یێ وو نوون و هێ |
سینە پڕ سۆزە لە تاووت وەک سەماوەر وا لە جۆش | وا نەزیک سوتانەکەم کە، ئەلف و ئەلف و گاف و ڕێ |
ئاگری عیشقت لە بۆ من ئەستەمە ئەی دڵبەرم | زێدە گەرمە مەیلی وەسلی حێ وو سین و نوون و تێ |
حوسنی تۆ بێ شک گەیشتە حەدد و میقداری نیساب | موستەحەققم بێنەحیسسەی زێ وو کاف و ئەلف و تێ |
بۆ زەکاتی باغ و بێستانی جەماڵت هاتووم | نامەوێ زیاتر لە حەققی شین و ڕێ وو عەین و یێ |
پڕ خرۆشە دڵ وەکو بولبول لە دەوری غونچە گوڵ | جارێ دڵ خۆش کە حەبیبم عەین و ئەلف و جیم و زێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|