ئەی شەککەرین دەهانی شەکەر نوتفی، لێو نەبات
Appearance
ئەی شەککەرین دەهانی شەکەر نوتفی، لێو نەبات | شیرین هەموو شەمایل و شیرین هەموو ئەدات |
جارێ لە حاڵی خەستە دڵانت بەلوتف و ناز | بۆچی دەبی نەپرسی؛ کە چۆنن لە خاکی پات! |
جان و سەرم بەبادی فەنادا بەخاکی ڕێت | نەمزانی تا سەرت نییە؛ ئەی بێ بەقا: وەفات |
عومرێکی بێ لەبت گوزەرا؛ بۆ مە مردنە | وەک مردنی بەرابەری تۆ، بۆ مەیە حەیات |
یاڕەب! دەبێ هەر ئەمن و ئەتۆ بین، بەبێ ڕەقیب | بگرم؛ لە گەردنی بخەم، ئەو زوڵفی تا بەتات |
وەعدەت بەوەسڵ بێنییە جێ؛ هات و دەوڵەتە | چ بکەم ئەگەر نەهاتی! چ دەکرێ دەگەڵ نەهات! |
بۆ ئیمتیازی بەینی من و عاشقانی تۆ | یەک بۆسە کافییە، کە کەرەم کەی بەئیلتیفات |
خوێنی منت حەڵاڵە، بەشەرتێکی خۆت بڵێی: | ماچێ لەکونجی دوو لەبی خوێنیمە؛ خوێن بەهات |
شام و سەحەر دوعاتە ئەدەب بۆ ویساڵی یار | جارێکی وا نەبوو، بەئیجابەت بگا: دوعات |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|