ئەی موتریبی حەریفان دەست کەن بە نەغمەخانی
Appearance
ئەی موتریبی حەریفان دەست کەن بە نەغمەخانی | ئاوازی تۆیە بۆ دڵ وا دەفع ئەکا غەمانی |
بەزمت شەفایە سا دەی، بۆم لێدە بەربەت و نەی | ئەو دەردی دڵ هەتا کەی، چی ماوە عومری فانی |
موتریب بە ساز و نەی بێ، ساقی بە جامی مەی بێ | تا عاجزی مە تەی بێ، ڕوو کەینە شادمانی |
ڕەنگ و هەوایی تۆیە، دەنگ و سەدایی تۆیە | کەیف و سەفایی تۆیە، بە عەیشی جاویدانی |
با ساقی ڕوو لە مەی کا، بێ دەفعی ئەو غەمەی کا | جەمشیدی جام و کەی کا، کێ دای ئەمانی مانی |
بۆم لێ دە چەنگ و عوودە، ڕەمزە لە یا وەدوودە | با کۆرە بێ حەسوودە، ئەم سڕڕە با نەزانی |
ساقی لە دڵ حەزەر کە، چارەم لە دەردی سەر کە | جارێکی یەک نەزەر کە، بۆ سافیی هیرانی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|