ئەی نیگارا بەسیە با دەرگەی وەفا بکرێتەوە
Appearance
ئەی نیگارا بەسیە با دەرگەی وەفا بکرێتەوە | تابەکەی هەر دڵ لە زیندانی جەفا بکزێتەوە |
سەبری ئەیووبم لە کوێ بوو، عومری نووحم چۆن ئەبێ؟ | پێنج و دوو ڕۆژێکی ماوە ڕووح کە چوو نایێتەوە |
ئەر لە ڕوویی ڕەحمە وابێ، یا بەعەزمی کوشتنم | ئەی موسوڵمانان ڕەجا کەن تۆخودا یار بێتەوە |
پەردەیی ڕوو هەڵگرە جانا وەفای تۆ، سەبری من | وەک حەیایی عاشقان قەترێکە با نەتکێتەوە |
دڵ لە قەیدی زوڵفەکەی هێندەی پەشێوی دیتووە | تا نەفەس ماوە مەفەرموو جارێ تر ناسێتەوە |
ڕۆژی هیجران تارییە، یاخۆ شەوی بەختی منە | یا لەسەر ڕووی، زوڵفی شێواوێتی دێ و دەخولێتەوە |
سافی بەدمیهری زەمان و قسەیی ڕۆژی وەفا | لێم مەپرسە تۆخودا با زامی دڵ نەکولێتەوە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|