ئەی وەتەن
Appearance
ئەی وەتەن دەردت لە دڵما زامی سەد خەنجەر ئەکا | بۆ برینی جەرگی لەت لەت ئیشی سەد نەشتەر ئەکا |
چۆن بە قوربانت نەبم بۆ مەنزەرەی پڕ قیمەتت | دڕک و داڵت تف لە لالە و سوسەن و عەنبەر ئەکا |
گەرمیانت دەک نەناڵێ بۆ هەوا شیرینەکەی | قامەتی گەورە کچانی گەپ بە نەیشەککەر ئەکا |
دوو شەتان و قەڵبەزی بەفراوی شاخ و داخەکەت | بێ درۆ وەڵڵا لە ئاوی زەمزەم و کەوسەر ئەکا |
ئەی وەتەن خاکت بە حوڕی دەس کەوێ بۆ تاجی سەر | تازە کێ مەیل و خەیاڵی تاج یا ئەفسەر ئەکا |
ئەی وەتەن داخی گرانم ئەو کەسەی وا تۆی فرۆشت | دیققەتی ڕیشی ئەدەی عەینەن لە جادووگەر ئەکا |
ئەی وەتەن نانت حەرامە بۆ ئەوەی ڕۆژی مەساف | کۆ لە تەییارە و بریقەی نێزە و پەیکەر ئەکا |
ئەی وەتەن یاخوا بژی بۆ ئیفتخاری قانعی | قانعیش یاخوا بژی چوون سەنعەتی گەوهەر ئەکا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|