ئەی وەتەن موژدەت دەمێ ڕۆژت تلووعی کردووە
Appearance
ئەی وەتەن موژدەت دەمێ ڕۆژت تلووعی کردووە | مامریشت دێتە گوێم دەنگی خەریکی قووقووە |
میللەتت پاکی خەریکی فکری باش و خوێندنە | وا نەزانی هەروەکوو ساڵانی پێشوو نوستووە |
ئەو کەسەی تۆ دیوتە مردبوو ... تەماشا ئێستەکە | دێتە بەر چاوم شوکور هوشیار و باش و زیندووە |
دار و بەردی مەکتەبت ئەمڕۆ تەوافی پێ ئەوێ | بێرە سەیری چۆن بەجارێ وەحشەتی لابردووە |
عیلمی عەسری تازە ڕۆحم بێ بە قوربانی شوکور | گشت خەرافات و هەموو جەهلی بەجارێ کوشتووە |
نێر و مێ گەورە و بچوکی خاکی پاکت هاتە ڕیز | عیلمی دەس کەوت و لەژێر باری نەزانی دەرچووە |
بۆ حوقووقی خزمەتی تۆ یەک بە یەک گەورە و بچوک | وا لە خەو هەستاوە پشتێنی بەجارێ بەستووە |
میللەتی غەربی بە حکیمەت چوونە سەر قەسری هەوا | تازە کەی ڕۆژی دەف و زەرک و خرۆشی هووهووە |
ڕادیۆ و تەلسز کە هاتن پیر هەموو کۆمەڵ ئەبوون | یەک بە یەکتریان ئەوت بیللاهی سیحر و جادووە |
تا ئەوانیش تێ گەیشتن فەننی عیلم و حکیمەتە | بۆیە غەربی هاتن و ئەم خاکی ئێمەی گرتووە |
تۆ کە وا کەوتیتە ئەم ئەحواڵە هەر شوکرانە کە | خەم مەخۆ بۆ سەربەخۆیی پێ ئەگا هێشتا زووە |
هەر کەسێ حەوت ڕەنگە حاشا بێ لە ڕەنگ و هەیئەتی | پیاوی پڕقیمەت کەسێکە یەک ڕەوشت و یەک ڕووە |
ڕەنگی موفتی پیرە هۆش و فکری گەنجی چۆتە سەر | گەرچی واعیز پێی ئەڵێ بێ فکر و شێت و بەدخووە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|